زاناو پسپۆرانی لاوی ئێرانی سەرکەوتنی بەرچاویان لە بنیاتنان و بەرهەمهێنانی ھەموو جۆرە کەرەستەیەکی ناڤۆکی لە کەرتی پیشەسازی و پزیشکیدا بەدەستهێناوە.
"محەمەد ئیسلامی"، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، لە بەرنامەیەکی تایبەتی وتووێژی هەواڵیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران دا دەستپێکرانی ھەڵمەتی دروست کردنی ڕیاکتۆری نوێی توێژینەوەی ڕاگەیاند و وتی: ئەم ڕیاکتۆرە تەواوکەر و جێگرەوەی ڕیاکتۆری تاران دەبێت.
ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد: لە ٤ ساڵی ڕابردووەوە پڕۆژەی جێبەجێکردنی سەنتەری "تێترا" خێراتر بووە، کە دەبێتە گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها وتی: ئەم ڕیاکتۆرە ١٠ مێگاواتییەی توێژینەوەی گۆماوی کە ئەندازەیەکی گەورەتری لە ڕووی کارایی و ئەنجامێکی باشتریشی لەچاو ڕیاکتۆرەکەی تاران ھەیە،؛ کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوان دەگرێتەوە کە ئێمە پێشبینی تاقیکردنەوەی سووتەمەنیش دەکەین.
ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد: بە دامەزرانی ئەم سەنتەرە دەتوانین توانایەکی گەورەتر و فراوانترمان هەبێت و پاڵپشتی پرۆسەی توێژینەوە و پەروەردە و لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانی بکەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕیاکتۆرێکی نوێ بە توانای بەرزتر.
بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، سەبارەت بە پرسی بە خۆماڵی کردنی تەکنۆلۆژیا لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، جەختی کرد: بە هەوڵی زانستوەرانی ئەم ڕێکخراوەیە، ئامانجمان ئەوە بووە کە باوەڕمان بە توانای بنیاتنانی ناوخۆیی هەبێت.
342/